حکومەتی سوریا دەستگیری کردبوو

خەڵکی عامودا باوەشیان بۆ شەڕڤانێکی خۆیان کردەوە

ئۆفیسی 964 لە قامیشلۆ

خەڵکی عامودا باوەشیان بۆ شەڕڤانێکی خۆیان کردەوە کە لەلایەن حکومەتی سوریاوە دەستگیر کرابوو.

سیامەد عامودایی لەکاتی شەڕی دێرزوور و زیاتر لە چوار مانگ لەمەوبەر لەلایەن حکومەتی سوریاوە دەستگیر کرابوو، ئەمڕۆ دوای ئازادبوونی لەلایەن کەسوکار و خەڵکی شارەکەیەوە پێشوازییەکی گەرمی لێکرا و گەڕایەوە ناو باوەشی خانەوادەکەی.

پێداچوونەوە؛ شۆڕش قادری