رێگە نادرێت لە نێو کۆڵان و شوێنە گشتییەکان ئاژەڵ سەرببڕدرێت

سەربڕخانەکانی مەخمور پوخت و خاوێن شۆردران و ئامادەی قوربانیکردنن

شۆڕش قادری

سەربڕخانەکانی مەخمور پوخت و خاوێن شۆردران و ئامادەی قوربانیکردنن، شارەوانیش داوا لە قەسابخانەکان دەکات، پابەندی رێنماییە تەندروستییەکان بن و بە هیچ شێوەیەکیش رێگە نادەن لە نێو کۆڵان و شوێنە گشتییەکان ئاژەڵ سەرببڕدرێت.

رێنماییەکانی شارەوانی مەخمور بریتین لە:

1- پێویستە بە تەواوی پابەندی رێنماییە تەندروستی و شارەوانییەکان بن.

2- بە هیچ شێوەیەک رێگە نادرێت لە نێو کۆڵان و شوێنە گشتییەکان ئاژەڵ سەرببڕدرێت.

3- داواکارین بۆ سەربڕینی ئاژەڵەکانتان تەنها پەنا ببەنە بەر (سەربڕخانەی مەخموور)، کە تێیدا پشکنینی پزیشکی و مەرجی تەندروستی بۆ ئاژەڵەکان دابین کراوە.