تەندروستى ئیسرائیل:
“لە سەرەتاى جەنگەوە زیاتر لە 7000 کەس گەیەندراونەتە نەخۆشخانە
وریا فەتاح
وەزارەتی تەندروستی ئیسرائیل نوێترین ئاماری قوربانیانی بڵاوکردەوە و رایگەیاند، لە سەرەتای دەستپێکردنی جەنگ لە 28ـی شوباتەوە تاوەکو ئێستا، 7 هەزار و 451 کەس گەیەندراونەتە نەخۆشخانەکان.
بەپێی راپۆرتی وەزارەتەکە، لەو ژمارەیە لە ئێستادا 118 کەس لە نەخۆشخانەکاندا ماونەتەوە و چارەسەر وەردەگرن، کە دۆخی تەندروستییان بەم شێوەیەیە:
2 کەس لە دۆخێکی زۆر مەترسیداردان.
13 کەس دۆخی تەندروستییان سەختە.
25 کەس برینەکەیان مامناوەندە.
74 کەسیش باری تەندروستییان جێگیر و باشە.
وەزارەتی تەندروستی ئاماژەی بەوەش کردووە کە ئەم ئامارانە هەم سەربازان و هەم هاوڵاتیانی مەدەنی دەگرێتەوە. سەبارەت بە هۆکاری برینداربوونەکانیش، روونکراوەتەوە کە تەنیا بەهۆی بەرکەوتنی راستەوخۆی مووشەک نەبووە، بەڵکو بەشێکیان بەهۆی رووداوی ناڕاستەوخۆ بووە، وەک برینداربوون لە کاتی راکردن بەرەو پەناگەکان.