هەواڵەکان

کڕیار و فرۆشیاری هەڵەبجە وردەیان پێ نییە و گوندێکیش ئاوی چەور دەخۆنەوە

ژووری هەواڵ

بەبێ ئەوەى بەشێک بن لە جەنگەکە، خاوەن پەلەوەر و گاودارییەکانی کۆیە پڕۆژەکانیان تەختی زەوی بووە یان بە کەڵکی ئەوە نەماوە کاری تێدا بکەن.

لە ناوبازاڕی هەڵەبجە شاگرد هەیە دوو سەعات بۆ پارەی وردە دەگەڕێ تا باقی موشتەرییەکانی پێ باتەوە، ماوەیەکە کەمبوونەوەی 250 و 500 دیناری لەناوبازاڕی شارەکە گرفتی گەورەی بۆ کاسبکار و موشتەرییەکانیان دروست کردوو، وەک دەڵێن، فرۆشیار و کڕیار وردەیان پێ نەماوە.

لە گوندی هەنارانی خواروو پڕۆژەیەکی ئاوی خواردنەوە دروستکراوە، بەشێک لە دانیشتووانەکەی ئیسفادەی قەترەیەک ئاویان لێ نەکردووە، دانیشتووانی گوندەکە ناڕازین لە پڕۆژەکە و دەڵێن، لە نزمایی پڕۆژەکەیان بۆ دروست کراوە و ئاوەکە سەری ناخات.

لە کۆڵانێکی بێ خزمەت و پڕ خۆڵدا، هاوڵاتییەک لە قەزای سەیدسادق جۆرە توویەکی جیاوازی لە دەورووبەری ماڵەکەی چاندووە، تامی وەک “تووڕک” وایە.