گەشتەکەیان لێ تاڵ بوو
تەرمى مێردمنداڵەکەى بەنداوى بەستۆرە دەرهێندرایەوە
964+
ئەحمەد شەمزین- هەولێر
تەرمى ئەو مێردمنداڵە دۆزرایەوە کە دوانیوەڕۆى ئەمڕۆ لە بەنداوى بەستۆرەدا خنکا.
مێردمنداڵەکە تەمەنى 16 ساڵە و لەگەڵ خێزانەکەى بۆ گەشت چوونەتە سەر بەنداوى بەستۆرە، بەڵام لەوێ چووەتە ناو ئاوەکە و خنکاوە.
دواتر تیمەکانى بەرگرى شارستانى گەیشتنە شوێنەکە و دەستیانکرد بەگەڕان و دواى نزیکەى دوو کاتژمێر لە خنکانى، تەرمەکەى دەرهێندرایەوە.
لەدواى دورستبوونى بەنداوى بەستۆرە، ئەوە یەکەم حاڵەتى خنکانە کە لە سنوورى بەنداوەکە، تۆمار بکرێت.
پێداچوونەوە: وریا فەتاح