پارەی موچەی مانگی سێی موچەخۆرانی هەرێم خرایەسەر هەژماری وەزارەتی دارایی – وێنە؛ ئەرشیفی 964
50 ملیار
داهاتى نانەوتى هەرێم بۆ بەغدا نێردرا
964+
وریا فەتاح
داهاتى نانەوتى هەرێم بۆ مانگى ئایارى 20261ن خرایە سەر هەژمارى بانکی وەزارەتی دارایی عێراق.
وەزارەتى دارایى و ئابورى هەرێم بڵاوى کردەوە، ئەمڕۆ دووشەممە 25.5.2026، لەسەر بڕیاری وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمی کوردستان، بڕی 50 ملیار دینار وەک داهاتی نانەوتی هەرێم بۆ مانگی ئایار بەشێوەی کاش خرایە سەر هەژماری بانکی وەزارەتی دارایی حکومەتی فیدراڵ لە لقی هەولێری بانکی ناوەندی عێراق.