غازی ماڵەوە دەهێنین بۆ دوکان؛ غاز بڕانە لە کەلار

کاسبکارەکان دۆخیان باش نییە


میلاد جەلال – گەرمیان

ئەم کەمی غازەوە وای کردووە وردە وردە پەل بۆ ناوجە جیاوازەکان بکێشێ، ماوەیەکە قەیرانی غاز لە شارەکانی کوردستان سەریھەڵداوە، لە کەلار سەرەتا ئەوگرفتە نەبوو، بەڵام ئێستا خواردنگە و فڕنەکان بەدەست کەمی غازەوە گرفتارن.

ئەمڕۆ چوارشەممە 8.4.2026، کاسبکار و خواردەمەنییەکانی ناوبازاڕ لە بری کاتژمێر 7:00ی بەیانی کاتژمێر 11:00ی پێشنیوەڕۆ غازیان پێ گەیشتووە.

پشتیوان عەلی، یەکێکە لە کاسبکارانی بازاڕی کەلار بە 964ى وت، بەدەست کەمی غازەوە گیرمان خواردووە، ئەمڕۆ کاتژمێر 11:00 دوکانم کردووەتەوە بەھۆی نەبوونی غازەوە.

دوێنێ لەناوەڕاستی ئیش غازم لێبڕا رۆشتم لە دراوسێ دوکانەکانم بەقەرز غازم ھێناوە، ئەگەر وابڕوات ناچارین دوکانەکانمان داخەین، پشتیوان عەلی وای وت.

ئارام محەمەد، یەکێکی دیکەیە لەو کاسبکارانە ئەو بە 964ى وت، کە غازمان نامێنێت ناچار دەڕۆینە غازی ماڵەوە دەھێنین و ماڵەوەش بێ غاز دەکەین.

پێداچوونەوە: ئەحمەد مستەفا