183 ملیۆن ساڵ پێش ئێستا روویداوە

مامۆستایەکی زانکۆی سەڵاحەدین رووداوێکی نوێی جیۆلۆجی لەسەر ئاستی عێراق تۆمار دەکات

فەرهاد حەسەن

مامۆستایەکی زانکۆی سەڵاحەدین رووداوێکی نوێی جیۆلۆجی لەسەر ئاستی عێراق تۆمار دەکات، کە مێژووی رووداوەکە بۆ 183 ملیۆن ساڵ پێش ئێستا دەگەڕێتەوە.

زانکۆکە بڵاویکردەوە، مامۆستا عیرفان شەعبان ‌ئەسعەد، قوتابی دکتۆرا لەبەشی زانستەکانی زەوی و نەوت لە کۆلێژی زانستی زانکۆی سەلاحەدین، لە بەشێکی پرۆژەی دکتۆرەکەی توانی رووداوێکی جیۆلۆجی کە دەگەڕیتەوە بۆ 183 ملیۆن ساڵ پێش ئێستا بۆ یەکەمجار لەسەر ئاستی عیراق بدۆزیتەوە.

ئەم رووداوە بە کەمبوونەوەی ئۆکسجینی ئۆقیانۆسەکان لە چاخی تۆرشیان لەناو چینە بەردەکانی پێکهاتووی جیۆلۆجی سێکانیان لە دۆڵی سیروانی سەر بە پارێزگای هەڵەبجە تۆمارکراوە.

دەڵێت، توێژەنەوەی ئەم رووداوە لە یەكێك لە باشترین گۆڤارەکانی بواری جیۆلۆجی بە ناوی (Geological Journal) بڵاوکرایەوە.

مامۆستاکەی زانکۆ، کارەکانی پراکتیکی پرۆژەی دکتۆرایەکەی لە زانکۆی یاگۆلینایی وڵاتی پۆلەندا ئەنجام دابوو، ئەمەش لە ئەنجامی یاداشتنامەی لێکتێگەیشتن لە نێوان زانکۆی سەلاحەدین و زانکۆی ناوبراو بە پشتگیری راستەوخۆی سەرۆکی زانکۆی سەلاحەدین پرۆفیسۆر د. کامەران یونس بووە.

ئەمەی خوارەوە لینکی توێژینەوەکەیە:

https://onlinelibrary.wiley.com/doi/10.1002/gj.70370