فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی جەلال تاڵەبانی:

“بەزووترین کات گەشتە ئاسمانییەکانمان دەستپێدەکەینەوە”

964+

شۆڕش قادری

فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی جەلال تاڵەبانی رایگەیاند، بەزووترین کات گەشتە ئاسمانییەکانیان دەستپێدەکەنەوە.

بەشی پەیوەندییە گشتییەکان و راگەیاندن لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی جەلال تاڵەبانی رایگەیاند، “(دەسەڵاتی فڕۆکەوانی شارستانی عێراقی) ئاسمانی عێراقی بەڕووی گەشتەئاسمانییەکاندا کردووەتەوە بەپێی ئەو ئاگاداری نامەیەی کە لەلایەن دەسەڵاتی فڕۆکەوانی شارستانی عێراقی گەیشتووەتە فڕۆکەخانەکەمان”.

ئاماژەی بەوەشکردووە، لە ئەمڕۆ چوارشەممەوە 8.4.2026 ئاسمانی عێراق بەڕووی جوڵەی فڕۆکەوانیدا بۆ گەشتەئاسمانییەکان کرایەوە، وابڕیارە هێڵە ئاسمانییەکان بەپێی پلانی خۆیان دوای رێکخستنەوەی خشتەی گەشتەکانیان، بە زووترین کات گەشتە ئاسمانییەکانیان لە (فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی جەلال تاڵەبانی) دەستپێبکەنەوە.

هەر ئەمڕۆ ئەحمەد هۆشیار بەڕێوەبەری فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر بە 964ـی وت، “ئاسمانی عێراق کراوەتەوە بەڵام بڕیارەکە تازەیە و هێشتا فڕۆکە نەهاتووە تا دەست بە گەشتە ئاسمانییەکان بکرێتەوە، هەرکات فڕۆکە گەیشت ئەوکات خشتەی دەستپێکردنەوەی گەشتەکان دادەنێین”.

"لەگەڵ هاتنی فڕۆکەکان گەشتەکانمان دەستپێدەکەنەوە"

فڕۆکەخانەی هەولێر بۆ 964: گەشتەکان هەڵنەوەشاونەتەوە؛ هێ...

فڕۆکەخانەی هەولێر بۆ 964: گەشتەکان هەڵنەوەشاونەتەوە؛ هێڵەکان کاتی فڕین دەگۆڕن