گەرووی هورمز
سهرۆک وهزیرانی بهریتانیا:
” پلانێکی پێنج خاڵیمان بۆ دەربازبوون لە قەیرانی داخستنی گەرووی هورمز ههیه”
+964
مستهفا نههرۆ
کییەر ستارمەر، سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا هەڵوێستی وڵاتەکەی بەرامبەر قەیرانی گەرووی هورمز و لێکەوتەکانی شەڕی ناوچەکە لەسەر ئەوروپا راگەیاند:
ئاشكراشی كرد، دوێنێ بۆ تاوتوێکردنی لێکەوتەکانی قەیرانی گەرووی هورمز لەسەر بارودۆخی بەریتانیا، کۆبوونەوەمان ئەنجام دا.
ستارمهر له كۆنگرهیهكی رۆژنامهوانیدا وتی:
– هاوپەیمانیی ناتۆ دەیان ساڵە ئێمەی پاراستووە، بۆ رووبەڕووبوونەوەی ئاڵنگارییە هاوبەشەکان پێویستە پەیوەندییەکی توندوتۆڵترمان لەگەڵ ئەوروپا هەبێت.
– هاوبەشیمان لەگەڵ وڵاتانی ئەوروپا توانامان پێ دەدات رووبەڕووی ئەو ئاڵنگارییانە ببینەوە کە رەنگە پێکەوە بێنە رێگامان.
– باشترین چارەسەر دروستکردنی فشارە بۆ هێورکردنەوەی دۆخی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و کردنەوەی گەرووی هورمز، بەردەوام دەبین لە هەوڵەکانمان بۆ کەمکردنەوەی گرژییەکانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست.
– پلانێکی پێنج خاڵیمان بۆ دەربازبوون لە قەیرانی داخستنی گەرووی هورمز هەیە و رۆژانە بە وردی چاودێریی دۆخەکە دەکەین.
– لهگهڵ 35 وڵات پهیوهندیمان كردووه بۆ ئهوهی كۆبوونهوه بكهین سهبارهت به كردنهوهی گهرووی هورمز.
– ئەم هەفتەیە میوانداریی کۆبوونەوەی ئەو وڵاتانە دەکەین کە واژۆیان لەسەر راگەیاندنی نیازپاکی کردووە، بۆ دۆزینەوەی تەواوی رێگە دیپلۆماسییەکان بەمەبەستی کردنەوەی گەرووی هورمز.
– تاوتوێی سەرجەم ئەو رێکارانە دەکەین کە ئازادیی هاتوچۆی دەریایی و سەلامەتیی کەشتییەکان لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست مسۆگەر دەکەن و گەرووی هورمز ئارام دەکەنەوە.
– شەڕی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست کاریگەرییەکی ئاشکرای لەسەر وڵاتەکەمان هەیە.
– جارێکی دیکە دووپاتی دەکەمەوە، شەڕی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست شەڕی ئێمە نییە و خۆمان ناخەینە ناو ئەم ململانێیەوە.
– ئامادەین رۆڵی سەرکردایەتی بگێڕین بۆ چارەسەرکردنی قەیرانی گەرووی هورمز.