سلێمانی

نزیكەی 10 هەزار هاوڵاتی سەردانی نەخۆشخانەی شاریان كردووە

964+

ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا

بەپێی ئاماری بەڕێوبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی سلێمانی لە رۆژانی پشووی جەژنی رەمەزان و نەورۆزی ئه‌مجاره‌دا، نزیكه‌ی 10 هه‌زار كه‌س سه‌ردانی نه‌خۆشخانه‌ی شاریان كردووه‌.

به‌پێی ئاماره‌كه،‌ كه‌ ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ بڵاوكراوه‌ته‌وه‌، لە رێكەوتی (19 بۆ 2026/3/29) لە نەخۆشخانەی فریاكەوتنی شاری فێركاری نۆ هه‌زار و 793 كەس سەردانیان كردووە، هه‌زار و 783 نەخۆش داخڵ كراون و چارەسەری پێویستیان بۆ كراوە.

ئاماژه‌یان به‌وه‌ش كردووه‌، هەر لەو ماوەیەدا لە نەخۆشخانەی شار 687 نەشتەرگەری فریاكەوتن و جۆراوجۆر و 35 قەستەرە ئەنجام دراوە و 96 برینداری رووداوی هاتوچۆ، هه‌روه‌ها  58 برینداری جۆراوجۆری دیكه‌ چارەسەركراون.

هه‌روه‌ها ئاماره‌كه‌ باسی ئه‌وه‌ش ده‌كات، لە ماوەی رۆژانی پشووی جەژنی رەمەزان و نەورۆز لە نەخۆشخانەی شار 267 شووشتنەوەی گورچیلە و 925 هێلكاری دڵ و 884 سۆنار ئەنجام دراون و هەروەها 16 هه‌زار و250  شیكاری تاقیگەیی جۆراوجۆر كراوە و دوو هه‌زار و 968 تیشك گیراون.

زیاتر لە 4 هەزار نەشتەرگەری ئەنجامداوە تەنیا 4 دانەی لە ...

زیاتر لە 4 هەزار نەشتەرگەری ئەنجامداوە تەنیا 4 دانەی لە نەخۆشخانەی ئەهلی بووە