کەوتنەخوارەوەى موشەکێک لە ئیسرائیل
لە شارێک کەوتووەتە خوارەوە
11 کەس بریندا بوون؛ ئیسرائیل لێکۆڵینەوە لە شکستی سیستەمی بەرگری دەکات
964+
وریا فەتاح
هێزی ئاسمانیی ئیسرائیل لێکۆڵینەوەیەکی دەستپێکردووە لەسەر هۆکاری شکستخواردنی سیستەمی بەرگریی ئاسمانی لە خستنەخوارەوەی ئەو موشەکە بالیستیکییە ئێرانییەی کە پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ بەر شارۆچکەی “ئەشتاول” لە نزیک قودس کەوت.
بەپێی راگەیەندراوی سوپا، موشەکەکە کڵاوەیەکی جەنگیی ئاسایی هەڵگرتووە و وەک دەنگۆکان باسدەکران “بۆمبی هێشوویی” نەبووە. سوپا پشتڕاستی کردەوە کە چەندین هەوڵ دراوە بۆ بەرپەرچدانەوەی موشەکەکە، بەڵام سیستەمەکان نەیانتوانیوە لە ئاسمان تێکی بشکێنن.
تیمەکانی فریاگوزاری ئاماژەیان بەوە کردووە، بەهۆی کەوتنی موشەکەکەوە لانی کەم 11 کەس بە سووکی بریندار بوون. هەروەها تەقینەوەکە زیانێکی زۆری بە چەند باڵەخانەیەک و گەراجێکی وەستانی ئۆتۆمبێل گەیاندووە و کاریگەرییەکەی تاوەکو مەودای 150 مەتر بڵاوبووەتەوە.