بەرگری عێراق راگەیەندراوی هەیە

لە نزیک کەرکوک فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوان خرایەخوارەوە

ئەحمەد مستەفا

ئەمڕۆ پێنجشەممە 26.3.2026، لە سنووری فەرماندەیی ئۆپراسیۆنەکانی کەرکوک، فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی نەناسراو خراوەتەخوارەوە.

بەبێ ئەوەی هیچ زیانێکی لێ بکەوێتەوە.

وەزارەتی بەرگریی عێراق لەبارەی ئەو فڕۆکە بێفڕۆکەوانە دەڵێ، لە سنوری کەرکوک خراوەتەخوارەوە و نەناسراو بووە.

لە راگەیاندراوەکەدا هاتووە، فرۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی نەناسراو کە بە نزمی بە ئاسمانیی فەوجی سێی لیوای 44ـی فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەکانی کەرکوکدا دەچوو، خرایەخوارەوە.

ئاماژەی بەوەشداوە، خستنەخوارەوەکە هیچ زیانێکی بەدوای خۆیدا نەهێناوە.