"هەموویان دەستکردن"

خۆشنووسی بە زێڕ و زیو؛ تابلۆکان دەفتەر دۆلارین

عەبدولعەزیز خالند – هەولێر

چ لەوە خۆشتر زێڕنگەرێکی بەئەزموون و خواپێداو بی و لە هەمان کاتیشدا خۆشنووس و هونەرمەندێکی دەستڕەنگین بی، تابلۆیەک بە زێڕ نەخشێنرابێ و کەسێکی وا دروستی بکات، بڵێی چی دەربچێت.

یەحیا ئەربیلی ئەو کەسەیە کە شارەزاییەکی باشی لە هەردوو بوارەکەدا هەیە، هەردوو هونەرەکەی تێکەڵ کردووە و چەند تابلۆیەیکی بە زێڕ و زیو و ئەڵماس نەخشاندووە و لە ژووری بازرگانی هەولێر نمایشی کردوون.

مامۆستا یەحیا بە 964ـی وت، “گرانترین تابلۆی نزیکەی سێ مەتر گەورەیە و بایی پێنج دەفتەر دۆلارە واتە پێنج هەزار دۆلار و تابلۆی هەرزانتریشێان تێدایە”.

تابلۆکانی دەستکردن و هیچ ئامێرێکی پێشکەوتووی بۆ دروستکردنیان بەکارنەهێناوە، بە ناونیشانی “ئاشتی و پێکەوژیان” پێشانگاکەی کردووەتەوە و  بەسێ زمانی کوردی و عەرەبی و تورکی دەقی ناو تابلۆکانی نووسیوە.

پێداچوونەوە؛ شۆڕش قادری