تا پێش جەنگ پشکنینیان بەردەوام بووە
شارەزایانی ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆم ئێرانیان جێهێشت
964+
فەرهاد حەسەن
رافائیل گرۆسی، بەڕێوەبەری گشتیی ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆم رایگەیاند، بەهۆی هەڵگیرسانی جەنگەوە، سەرجەم پسپۆڕانی ئاژانسەکەیان خاکی ئێرانیان جێهێشتووە، هاوکات هێرشە موشەکی و ئاسمانییەکانیش لە نێوان ئێران و ئیسرائیلدا بە چڕی بەردەوامن.
گرۆسی لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ ڕۆژنامەی “کۆریێری دێلا سێرا” وتی “تاوەکو پێش بۆردومانەکان، پشکنینەکانمان لەو شوێنانە بەردەوام بوو کە هێرشیان نەکرابووە سەر، بەڵام ئێستا بەهۆی شەڕەوە هەموو تیمەکانمان وڵاتیان جێهێشتووە، هیوادارین بتوانین بگەڕێینەوە و پشکنین بۆ سەرجەم وێستگە ئەتۆمییەکان بکەین.”