The War You Don't See

ئێران: بە فیلمێکی سینەمایی وەڵامی پڕوپاگەندەکانی ئەمریکا دەدینەوە

964+

فەرهاد حەسەن

ئیسماعیل بەقایی وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران دەڵێت، بەرپرسانی ئیدارەی ترەمپ چالاکانە خەریکی هەڵمەتێکی پڕوپاگەندەن بۆ رەوایەتیدان بە شەڕی نایاسایی ئەمریکا و ئیسرائیل لە دژی ئێران و بەدواداچوون بۆ تاوانەکانی دژی گەلی ئێران.

بەقائی، ئەم قسانەی لەگەڵ پۆستەری فیلمێکی دیکۆمێنتاریی بەناوبانگی ئەمریکی بە ناوی The War You Don’t See “ئەو شەڕەی کە نایبینیت” ئەمڕۆ چوارشەممە لە ئاکاونتی X ـەکەی بڵاویکردوەتەوە و دەڵێت “ئەمە فیلمێکی ئەمریکییە و پێویستە هەموو کەسێک سەیری بکات، بەتایبەتی ئێستا کە دەسەڵاتدارانی ئەمریکا خەڵک بەلاڕێدا دەبەن بۆ ئەوەی پاساو بۆ شەڕی نایاسایی خۆیان لە دژی ئێران و سپیکردنەوەی ئەو دڕندەییانەی کە ئەنجامی دەدەن”.

چەند دێڕێکیشی لە فیلمەکە بلاوکردووەتەوە، کە تیشک دەخاتە سەر رۆڵی میدیا لە تاوانەکانی لەشکرکێشی ئەمریکا بۆ سەر عێراق و ئەفغانستان و تاوانەکانی ئیسرائیل بەرامبەر فەلەستینییەکان.

وتەبێژەکە وەزارەتی دەرەوە، دەڵێت “ئێمەی رۆژنامەنووس دەبێت ئەوەندە ئازا بین کە میدیاکان نەخەینە خزمەت ئەو جۆرە پڕوپاگەندانە بۆ ئەوەی کەسانی ناو ماڵەکانمان لە بینی نەکرێنە ئامانجی چەوشەکاری”.

ئەمریکا لەگەڵ وەزیری دەرەوە و سەرۆکی پەرلەمانی ئێران ل...

ئەمریکا لەگەڵ وەزیری دەرەوە و سەرۆکی پەرلەمانی ئێران لەگفتوگۆدایە