کۆنترین جگەرفرۆشەکان لەو گوزەرەن
بۆنی جگەری دارەسووتاوەکە مەست و حەیرانت دەکات
964+
دیلان محەمەدجەزا – سلێمانی
کۆنترین جگەرفرۆشەکانی سلێمانی لە گوزەری دارەسووتاوەکەن و بۆن و دوکەڵی جگەرەکەیان رۆژەڕێیەک دەڕوات.
قادر ئیبراهیم یەکێکە لە وەستا دەستاوخۆشەکانی ئەو گوزەرە کە بە وەستا قایەر بەناوبانگە و قسەی بۆ مایکی 964 کردووە، ئەو دەڵێت، “38 ساڵە ئەم ئیشە دەکەم، ژن و پیاو و گەنج و پیر رووم تێدەکەن و خەڵک هەیە بە جارێک نۆ لەفە دەخوات”.
وەستا قایەر کە جگەری مریشک سوور دەکاتەوە و دەیفرۆشێ دەڵێت، “جگەرەکەم فرێش و تازەیە و لە ئاکرێ و رانیەوە بۆم دێت”.
پێداچوونەوە؛ شۆڕش قادری