لە نزیک دەربەندیخان

ماتۆڕسوارێک کەوتەژێر بارهەڵگرێکەوە و گیانی لەدەستدا

میلاد جەلال – دەربەندیخان

لە نزیک گوندی بانیخێڵان سەربە قەزای دەربەندیخان ماتۆڕسوارێک کەوتەژێر بارهەڵگرێکەوە و گیانی لەدەستدا.

جاسم محەمەد، بەڕێوەبەری ھاتوچۆی دەربەندیخان بە 964ـی وت،”دەورووبەری کاتژمێر 9ـی ئەمشەو لە نزیک گوندی بانیخێڵان رووداوێکی ھاتوچۆ لەنێوان ماتۆڕسکیلێک و بارھەڵگرێک روویداوە و شۆفێری ماتۆڕەکە گیانی لەدەستداوە”.

“بارھەڵگەرەکە و ماتۆڕەکەش بە ئاڕاستەی کەلار رۆیشتوون، ماتۆڕەکە لەدواوە کێشاویەتی بە بارھەڵگرەکە و بەھۆیەوە شۆفێرەکەی گیانی لەدەستداوە”، جاسم محەمەد وای وت.

ئاماژەی بەوەشکرد، ئەو کەسەی گیانی لەدەستداوە تەمەنی نزیکەی 17 ساڵە و دانیشتووی قەزای دەربەندیخانە.

بەقسەی جاسم محەمەد شۆفێری بارهەڵگرەکە دەستگیر کراوە و لێکۆڵینەوە لە رووداوەکە بەردەوامە.

پێداچوونەوە؛ شۆڕش قادری