نرخی نەوت رووی لەبەرزبووەنەوەیە
بەرەو 88 دۆلار هەنگاو دەنێت
نرخی نەوت رووی لەبەرزبووەنەوەیە
شۆڕش قادری
نرخی نەوت جارێکی دیکە رووی لە بەرزبوونەوە کردەوە و هەر بەرمیلێک بەرەوە 88 دۆلار دەڕواتەوە.
ئەمڕۆ شەممە 1.8.2026 و لەکاتی کردنەوەی بازاڕی جیهانیی نەوت، نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی برێنت بە 87 دۆلار و 93 دیاری کراوە و نرخەکەی بەراورد بە چەند رۆژی رابردوو بەڕێژەی 1.21٪ بەرزبووەتەوە.
هەروەها یەک بەرمیل نەوتی سووکی تەکساس بە 84 دۆلار و 67 سەنت مامەڵەی پێوە دەکرێت و ئەویش نرخەکەی بەڕێژەی 1.29٪ بەرزبووەتەوە.
ئەم بەرزبوونەوەی نرخی نەوت لەکاتێکدایە کە ئاڵۆزی و گرژییەکانی نێوان ئێران و ئەمریکا روو لە پەرەسەندنە و میدیاکانی ئەمریکاش دەڵێن، واشنتن و تەلئەبیب خۆیان بۆ هێرش کردنەسەر دامەزراوە ئەتۆمییەکانی تاران لە کۆتایی ئەم هەفتەیەدا ئامادە کردووە.