لە عێراق

لەدایکبوونی منداڵ لە شەش کەسەوە بۆ سێ کەس دابەزیوە

ئەحمەد مستەفا

راوێژکاری سندوقی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ دانیشتووان دەڵێ،ئەو دەڵێ، لە سەدەی رابردوو رێژەی منداڵبوونی لە 6 بۆ 7 منداڵ بوو، بەڵام ئێستا و بەپێی سەرژمێریی گشتیی دانیشتووان، رێژەی منداڵبوونی ژنی عێراقی 3 منداڵە.

مەهدی عەللاق بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی وتووە، گەشەی دانیشتووان لە عێراقدا هێشتا بە بەرزی ماوەتەوە بە رێژەی 2.5%، بەڵام کاتێک بەراوردی دەکەیت بە پێش دوو دەیە، رێژەی گەشەی دانیشتووان زیاتر لە 3% بوو، ئەمەش واتە دابەزین لە رێژەکانی گەشەی دانیشتوواندا هەیە ئەگەر بەراورد بە دوو دەیەی رابردوو.

ئەو دەڵێ، ژنی عێراقی بەپێی ئامارەکان لە سەدەی رابردوو و لە ساڵانی هەشتاکاندا رێژەی منداڵبوونی لە 6 بۆ 7 منداڵ بوو، بەڵام ئێستا و بەپێی سەرژمێریی گشتیی دانیشتووان، رێژەی منداڵبوونی ئافرەتی عێراقی 3 منداڵە.

سەرنجی بۆ ئەوەش راکێشاوە، ئەم رێژەیە ئەگەرچی بەراورد بە رێژەی جیهانی بەرزیش بێت، بەڵام دابەزینێکی راستەقینەی بەخۆیەوە بینیوە، و ئەمەش هۆکاری سەرەکییە لە دابەزینی رێژەی گەشەی دانیشتووان بۆ 2.51%، بەڵام کاتێک بەراوردی دەکەیت بە رێژەی جیهانی کە 1.1%یە، دەردەکەوێت کە رێژەکە لە عێراقدا هێشتا بە بەرزی ماوەتەوە.