کەشەکە ساردتر دەبێت

بارانبارین بەردەوام دەبێت و لە کوێستانەکانیش نەرمە بەفرێک دەبارێت

964+

شۆڕش قادری

بارانبارین بەردەوام دەبێت و لە کوێستانەکانیش نەرمە بەفرێک دەبارێت، لەگەڵ ئەوەشدا کەشەکە ساردتر دەبێت و پلەی گەرما نزم دەبێتەوە.

بەپێی پێشبینییەکانی کەشناسی هەرێم، ئەمڕۆ سێشەممە 24.3.2026 بارانبارینەکە روو لە کوردستان دەکات، سەرەتا و لە پێش نیوەڕۆدا لە ناوچەکانی کەرکوک و گەرمیان دەستپێدەکات، پاشان دوای نیوەڕۆ و لە ئێوارەدا سەرجەم ناوچەکانی هەرێم دەگرێتەوە کە هەندێ جار هەورە بروسکەی لەگەڵ دەبێت، شەپۆلەکە لە ئێوارە و شەودا بەهێزتر دەبێت بەتایبەتیش لە ناوچەکانی گەرمیان و رۆژهەڵات و ناوەڕاستی هەرێم.

بارانبارینەکە بۆ سبەی چوارشەممەش بەردەوام دەبێت و لە هەندێک شوێن و بۆ کورت خایەن، بارانی بەلێزمە دەبێت، لە درەنگانی شەو و بەیانی زووی رۆژی پێنجشەممە تاڕادەیەک بارانەکە لاواز دەبێت و  لە ناوچە شاخاوییە سنورییەکانی باکوور و باکووری رۆژهەڵاتی هەرێمیش بەفرێکی کەم دەبارێت، لەگەڵ ئەوەش کەشەکە ساردتر دەبێت و پلەی گەرما دوو بۆ چوار پلەی دیکە نزم دەبێتەوە.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بەپلەی سیلیزی بۆ ئەمرۆ:

هەولێر: 18 پلەی سیلیزی

پیرمام: 15 پلەی سیلیزی

سۆران: 15 پلەی سیلیزی

حاجی ئۆمەران: 8 پلەی سیلیزی

سلێمانی: 16 پلەی سیلیزی

چەمچەماڵ: 18 پلەی سیلیزی

دهۆک: 16 پلەی سیلیزی

زاخۆ: 16 پلەی سیلیزی

هەڵەبجە: 16 پلەی سیلیزی

گەرمیان: 19 پلەی سیلیزی