لووتكه‌ی سێقۆڵی نێوان تره‌مپ، شی و پوتین
تره‌مپ: باسی شه‌ڕی ئێران و شه‌ڕی ئۆكرانیامان كرد
“بەیاننامەی ئاشتی” راگه‌یاندرا
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا دووپاتی کردەوە کە دانوستانەکانی لەگەڵ ڤلادیمێر پوتین سەرۆکی رووسیا و شی جینپینگ سەرۆکی چین باسیان لە شەڕەکەی لەگەڵ ئێران و هه‌روه‌ها شه‌ڕی ئۆكرانیا کردووە.
تره‌مپ ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه بۆ کەناڵی ئێن بی سی وتی، کۆبوونەوەکە بە پلەی یەکەم لەسەر شەڕی ئۆکرانیا بوو، سه‌باره‌ت به ئێرانیش هەردوو لایه‌نی رووسیا و چین دەیانەوێت کۆتایی بەو شەڕە بهێنن و ئەمەش بە تاران دەگەیەنن.
سه‌رۆكی ئه‌مریكا هه‌روه‌ها وتی، “گفتوگۆکەم لەگەڵ پوتین زیاتر لەسەر ئۆکرانیا بوو، پێموایە دەیەوێت کۆتایی بە شەڕەکە بهێنێت”.
سه‌رۆكی ئه‌مریكا دوێنێ گه‌یشته چین بۆ به‌شداری له لووتكه‌ی سێقۆڵی و كۆڕبه‌ندی ئاپیك كرد.
هاوكات ئه‌مڕۆ چین، ئەمریکا و رووسیا دوای کۆبوونەوەی سێقۆڵی نێوان سەرۆکەکانیان، “بەیاننامەی ئاشتی”یان دەرکرد.
لە بەیاننامە هاوبەشەکەدا کە لەلایەن کرێملین و میدیای دەوڵەتی چینەوە بڵاوکراوەتەوە و تێیدا هاتووە، هەرسێ سەرکردەکە “بۆچوونی قووڵیان لەبارەی دۆخی ئێستای نێودەوڵەتی ئاڵوگۆڕ کردووە و پابەندبوونیان بە پاراستنی سەقامگیری ستراتیژی و ئاسایشی نێودەوڵەتی دووپاتکردووەتەوە”.
لووتکەکە کە بە مێژوویی وەسف دەکرێت، نزیکەی 90 خولەکی خایاند.
بەگوێرەی ئەو بەیاننامە هاوبەشە، هەرسێ وڵات بەڵێنیان داوە “لەبارەی کەمکردنەوەی مەترسییە ئەتۆمییەکان و رێگریکردن لە بڵاوبوونەوەی چەکی ئەتۆمی گفتوگۆ بکەن”.
سێ سەرۆکەکە دووپاتیان کردەوە کە “جەنگی ئەتۆمی ناتوانرێت سەركه‌وتنی تێدا بێته‌دی، بۆیه نابێت شەڕ بکرێت”.
هەروەها چین و رووسیا و ئەمریکا نیازی خۆیان بۆ “زیادکردنی بەرهەمهێنان و دابینکردنی بەرهەمە نەوتییەکان” راگەیاند.