"لە ژیانمدا بەم شێوەیە نەمبینیوە"

کانیاوەکانی دەورووبەری سلێمانی و شارباژێر تەقیون و سروشتیان رازاندووەتەوە

دیلان محەمەدجەزا – سلێمانی

بەهۆی بارانەکەی چەند رۆژی رابردوو کانیاوەکانی دەورووبەری سلێمانی و شارباژێر تەقیون و بە هاژە هاژە و خوڕەی ئاوەکەیان هێندەی تر سروشت و بەهاریان رازاندووەتەوە.

هاوڵاتییەکی دانیشتووی شارباژێر لە شاخی قەیوان لەبەردەم کانیاوێک قسەی بۆ مایکی 964 کردووە و دەڵێت، “بەهاری ئەمساڵ لەگەڵ هەموو ساڵەکانی دیکە فەرقی هەیە و لە ژیانمدا بەم شێوەیە نەمبینیوە کە کانییەک لە قەیوان ئاوا ئاوی لەبەر بڕوات.

پێداچوونەوە؛ شۆڕش قادری