کەرکوک - پردێ
بە رووداوی هاتوچۆ کارمەندێکی ئاسایش گیانی لەدەستدا
964+
کاروان ساڵحی – کەرکوک
درنگانێکی شەوی رابردوو لە سەر رێگای کەرکوک پردێ و بەدیاری کراوی لە نزیک بازگەی دارەمان بەهۆی رووداوێکی هاتوچۆ لە نێوان بارهەڵگرێک و ئۆتۆمبێلێکی تایبەت، شۆفێری ئۆتۆمبێلە تایبەتەکە گیانی لەدەستدا.
سەرچاوەیەک لە پۆلیسی هاتوچۆی دەرەوەی شار بە 964ـی وت، بەهۆی ئەو رووداوەوە شۆفێری ئۆتۆمبێلێکی هۆندای ئەلنترا بەناوی کارزان عەبدوڵا حەبیب گیانی لەدەستدا و گواسترایەوە بۆ پزیشکی دادی کەرکوک.
دەشڵێت، هۆکاری رووداوەکە دەگەڕێتەوە بۆ رەچاونەکردنی رێنمایەکانی هاتوچۆ و تیژڕەوی.
سەرچاوەکە وتیشی، ئەو شۆفێرە کارمەندی بەرێوەبەرایەتی هێزەکانی ئاسایشی کەرکوک بووە و گیانی لەدەستداوە.
پێداچوونەوە: توانا نەقی