شارەوانی هەولێر شوێنەکانی فڕێدانی پاشماوەی ئاژەڵی قوربانی دیاریکرد – وێنە؛ سەرۆکایەتی شارەوانی هەولێر
بۆ پاراستنی ژینگە و سیمای شار
22 شوێن بۆ فڕێدانی پاشماوەی ئاژەڵی قوربانی لە هەولێر دیاری کران
شۆڕش قادری
بۆ پاراستنی ژینگە و سیمای شار لە رۆژانی جەژنی قورباندا، سەرۆکایەتی شارەوانی هەولێر 22 شوێنی تایبەتی لە سنووری شەش شارەوانی پایتەخت دیاریکرد.
شوێنەکانیش ئەمانەی خوارەوەن؛
سنووری شارەوانی یەک
شوێنەکان:
1- کەمپی کۆمپانیای گوڵزاری شار (شەقامی 30 مەتری نقلیاتی کۆن).
2- گەڕەکی تەیراوە (نزیک مزگەوتی حاجی عەبدوڵا).
3- شەقامی 30 مەتری (ژێر پردی سەیداوە).
سنووری شارەوانی دوو؛
شوێنەکان:
1- کەمپی کۆمپانیای نرخ (پشت وەزارەتی پێشمەرگە).
2- گەڕەکی ئاری (بەرامبەر مزگەوتی شەهید نەجمەدین).
3- گەڕەکی کانی (نزیک شارەوانی دوو).
سنووری شارەوانی سێ؛
شوێنەکان:
1- گەڕەکی خانزاد (بەرامبەر مزگەوتی کاوانیان).
2- پشت وەزارەتی پێشمەرگە (بەرامبەر کارەبای 29 مێگاواتی).
3- گەڕەکی هەولێری نوێ (نزیک مزگەوتی هەرتەل، نزیک هیوا ستی).
4- کەمپی کۆمپانیای قەدەر (سەر ڕێگای کۆنی بنەسڵاوە).
سنووری شارەوانی چوار؛
شوێنەکان:
1- کەمپی کۆمپانیای گوڵزاری شار (سەر ڕێگای کۆنی بنەسڵاوە).
2- شەقامی کۆرنیش (نزیک شاری زیلان).
3- شەقامی کۆرنیش (بەرامبەر گەڕەکی سەرکەوتن).
4- گەڕەکی 5ـی حەسارۆک (نزیک شوقەکانی نەورۆز ستی).
سنووری شارەوانی پێنج؛
شوێنەکان:
1- کەمپی کۆمپانیای زوگ (شەقامی مەخمور).
2- شەقامی کۆنی کەرکوک (ڕێگای تابلۆی کۆنی ئۆتۆمبێل).
3- شەقامی 12 مەتری (نزیک بەنزینخانەی حاجی شێرزاد).
4- شەقامی کۆرنیش (پشت بەنزینخانەی سازین).
سنووری شارەوانی شەش؛
شوێنەکان:
1- کەمپی کۆمپانیای نرخ 6 (شەقامی مەخمور).
2- مەیدانی ئاژەڵان.
3- گەڕەکی کرێکاران (بەرامبەر قوتابخانەی وەلی دیوانە).
4- گەڕەکی ماردین 55 (بەرامبەر نووسینگەکانی خانوو و بەرە).