لۆگۆی یەکێتی تۆپی پێی عێراق
بڕیاری ستاف تازەکەیە
پاڵەوانێتی جامی عێراق هەڵوەشێندرایەوە
ئەحمەد مستەفا
لەگەڵ دهستبهكاربوونى ستافى تازهکە به شێوهیهكی فهرمی یەکێتی تۆپی پێی عێراق “یوسف مەحمود و هاوکارەکانی”، بڕیاریاندا پاڵەوانێتیی جامی عێراق ههڵبوهشێننهوه.
بڕیارەکە هەر ئەوەندە نییە، بەڵکو سەرجەم ئهو یاریانهش كه ئەم وەرزە ماوه رادەگیرێن.
یەکێتییەکە لە بەیاننامەیەکدا دەڵێت، سوپاس و پێزانینی بێپایانی خۆی ئاراستەی هاندەرانی وەرزشیی دڵسۆزی سەرجەم یانە بەشداربووەکان دەکات، بۆ ئەو هاوکارییە گەورەیە و ئهو رۆحیەتە نیشتمانییە بەرزەی کە لە ماوەی وەرزی ئێستادا نیشانیاندا.
لەەبارەی بڕیارەکە، لەسەر بنەمای پەرۆشیی یەکێتییەکە بۆ دابینکردنی باشترین کەشوهەوا بە مەبەستی ئامادەکردنی هەڵبژاردنە نیشتمانییە جیاوازەکان، یەکێتیی تۆپی پێی عێراق بڕیاریدا بە هەڵوەشاندنەوەی رکابەرییەکانی پاڵەوانێتیی جامی عێراق.
وەک یەکێتییەکە دەڵێت، ئەمەش بەهۆی بەشداریکردنی هەڵبژاردەی نیشتمانیی عێراق لە یارییەکانی کۆتایی جامی جیهانیدا، هەروەها، قۆناغی داهاتوو شایەتی ئامادەکاری پێشوەختە و گشتگیر دەبێت بۆ ئەنجامدانی پێشبڕکێکانی وەرزی نوێ بە شێوازێکی باشتر لە رووی رێکخستن، هونەری و بەبازاڕکردنی وهرزشییهوه.