دیمەنی هێرش و ناردنی درۆن _ وێنە: ئەرشیفی 964
بۆ سەر ئەمریکییەکان
مقاوەمە دەڵێ؛ لە شەو و رۆژێکدا 27 هێرشیان ئەنجامداوە
964+
ئەحمەد مستەفا
تەنیا لە 24 کاتژمێری رابردوودا، گروپەکانی سەر بە مقاوەمە 27 هێرشیان ئەنجامداوە بۆ سەر بنکە و بارەگاکانی ئەمریکا.
ئەوەش درێژکراوەی ئەو هێرشانەیە کە وەک وەڵامێک بۆ هێرشی هاوبەشی ئیسرائیل و ئەمریکا بۆ سەر ئێران، ماوەیەکە گروپەکانی مقاوەمە دەستیان پێکردووە و بەردەوامی هەبووە.
مقاوەمەی عێراقی کە پێکهاتەی گروپە شیعەکانی عێراقە دەڵێ، لە 24 کاتژمێری رابردوو کە رۆژی هەینی و تا شەو بەردەوام بووە، 27 هێرشیان بۆ سەر بنکەکانی ئەمریکا ئەنجامداوە لە هەولێر و چەند شارێکی عێراق.
وەک مقاوەمە باسی کردووە، بە درۆن و موشەک هێرشەکانیان ئەنجامدراون.