كەشتی یو ئێس ئێس ئەبراهام لینكۆڵن
سوپای ئێران:
“کەشتیی ئەبراهام لینکۆڵن لە ناوچەکە دوورکەوتووەتەوە”
964+
شۆڕش قادری
سوپای ئێران جارێکی دیکە رایگەیاند، کە کەشتیی جەنگی ئەبراهام لینکۆڵن لە ناوچەکە دوور کەوتەووەتەوە.
کەمێک پێش ئێستا سوپای ئێران لە راگەیەنراوی ژمارەی 32ـی خۆیدا بڵاویکردووەتەوە، هێزی دەریایی سوپا هاوکات لەگەڵ رێوڕەسمی ماڵئاوایی لە 84 کوژراوی ئەو کەشتییەی لە ئاوەکانی سریلانکا لێیدرا، لە ئۆپەراسیۆنێکی موشەکیدا، کەشتیی ئەبراهام لینکۆڵنی لە ناوچەکە دوورخستووەتەوە.
پێشتریش ئێران چەند جارێک رایگەیاندبوو کە کەشتیی جەنگیی و فڕۆکەهەڵگری ئەبراهام لینکۆڵن لە ناوچەکە بەزەبری هێزی سوپای ئێران دوورخراوەتەوە.