وەزیری بەرگری ئیسرائیل:
عەلی لاریجانی کوژراوە
964+
وەزیری بەرگری ئیسرائیل کوژرانی عەلی لاریجانی پشتڕاست کردەوە.
کەمێک پێش ئێستا وەزیری بەرگری ئیسرائیل، ییسرائیل کاتس پشتڕاستی کردەوە کە عەلی لاریجانی سکرتێری باڵای ئەنجومەنی ئاسایشی نیشتمانی ئێران و غوڵامڕەزا سلێمانی فەرماندەی بەسیجی ئەو وڵاتە لە هێرشەکانی شەوی رابردووی فڕۆکەکانی ئیسرائیل بۆ سەر تاران کوژراون.
ئەوەش لەکاتێکدایە کە میدیای ئێران ئەو دەنگۆیانە رەتدەکاتەوە و دەڵێت، کەمێکی دیکە عەلی لاریجانی پەیامێک بڵاودەکاتەوە.