هەواڵەکان
حاجی ئۆمهران دهروازهكانی كردهوه و كیژۆڵهیهكیش شێرپهنجهی تێپهڕاند
ژووری هەواڵ
هەندێک جار گەورەترین پەیامەکان لە هەنگاوی منداڵێکەوە دەست پێدەکەن. بیرتانە لە رۆژانی پشتیوانی بۆ رۆژئاوای کوردستان، منداڵێکی بچکۆلە بە جلێکی کوردی و مەمکەمژەیەکەوە، بە شەقامی سالمدا تێپەڕی و ئاڵایەکی کوردستان لەسەر شانى دەشەکایەوە؛ دیمەنێک کە راستەوخۆ بووە سیمبولی خۆپیشاندانەکان و سۆشیال میدیاى داگیرکرد.
وەک دەڵێن رۆژان رۆژى لە دوایە، جاران هەرێم گرفتارى بەغدابوو تا هەناردەى نەوتەکەى دەستپێبکاتەوە، ئێستا عێراق هانا بۆ هەرێم دێنێت تا لە رێى بۆرییەکەى ئەوەوە نەوت هەناردە بکات.
دەروازەی نێودەوڵەتیی حاجی ئۆمەران دوای دوو هەفتە لە سستی و داخران، دەرگاکانی بە رووی بازرگانان و گەشتیاراندا واڵا کردەوە، بەڵام هێشتا شوێنەواری پەککەوتنی پێوە دیارە.
شەن، ئەو کیژۆڵە پڕ ورەیەی لە تەمەنی چوار ساڵ و نیوییەوە کەوتە جەنگێکی سەختەوە، سەرەنجام بەسەر شێرپەنجەدا سەرکەوت. پاش ئەوەی کۆچکردوو د. جەمال ئەحمەد رەشید گرێیەکی لە سەریدا دەستنیشانکرد، نەخۆشخانەی هیوا بووە لانکەی ئومێدی ئەم کچە و هاوچارەنووسەکانی.