دیداری دەرفەتەکانی گەشەپێدانی سازکرد
ئیدارەی راپەڕین لە رێگەی سازکردنی پانێڵەوە گرنگی بە ئابوورییەکەی دەدات
964+
فەرمان مەلا حەسەن
ئیدارەی راپەڕین لە رێگەی سازکردنی پانێڵەوە گرنگی بە ئابووریی سنوورەکەی دەدات و قسە لەسەر کەرتە جیاوازەکانی وەبەرهءنان دەکات بۆ ئەم مەبەستەش دیداری دەرفەتەکانی گەشەپێدانی سازکردووە.
دیدارەکە لە زانکۆی راپەڕین لە ژێر ناوی دەرفەتەکانی گەشەپێدانی ئابوری بەڕێوەچوو و ماوەی یەک رۆژ دەخایەنێت.
ئارام سەعید، بەڕێوەبەری پلانی ستراتیژی لە دامەزراوەی ڤیژن بۆ لێکۆڵینەوە بە 964ی راگەیاند، بەهاوبەشی لەگەڵ زانکۆی راپەرین ئەو دیدارەیان رێکخستووە و لە چەند پانێڵێکدا باس لە دەرفەتەکانی پێشخستنی ئابوری دەکەن.
وتیشی “کەرتەکانی کشتوکاڵ و گەشتوگوزار و پیشەسازی و وەبەرهێنان لەم سنوورە دەکەینە نەخشەڕێگایەک بۆ چارەسەری کێشە وگرفتەکان و پێشکەشی حکومەتی دەکەین”.
باسی لەوەشکرد، ئەو دەڤەرە گونجاوە بۆ کارکردن بە ئامانجی پێشخستنی ئابووری و دۆزینەوەی هەلیکار بۆ گەنجان.
پێداچوونەوە؛ فەرهاد حەسەن