هەواڵەکان؛

گیرخواردووەکان بۆ جەژن دێنەوە

ژووری هەواڵ

ئەو کورد و عەرەبانەی لە دەرەوە گیریان خواردووە، پێش جەژن دەگەڕێنەوە عێراق و هەرێمی کوردستان، کۆمپانیای گشتی هێڵە ئاسمانییەکانی عێراق رایگەیاند، سبەینێ یەکشەممە دەستدەکەن بە ئەنجامدانی چەند گەشتێکی ئاسمانیی نائاسایی بۆ گەڕاندنەوەیان.

رەوا ماسی تا سێ مانگی تر قەدەغەیە و بەڕێوەبەرایەتی گشتی سامانی ماسی دەڵێت، هۆکارەکەی بۆ پاراستنی سامانی ماسی و وەرزی دانانی گەرا دەگەڕێتەوە.
بەپێی راگەیەندراوێکی بەڕێوەبەرایەتی گشتی سامانی ئاژەڵ و ڤێتێرنەری هەرێمی کوردستان، لە سبەینێ یەکشەممەوە 15.3.2026، تاوەکو 15.6.2026، راوەماسی لە سەرجەم رووبار و دەریاچەکانی هەرێمی کوردستان قەدەغە دەبێت.

نەورۆز و رەمەزان ئەمساڵ دوا بەدوای یەک جەژنەکانیان دەستپێدەکەن و خەڵکیش رژاونەتە بازاڕ و جۆش و خرۆشێکی زۆر هەیە، بۆ ئەوەی هاتوچۆی سلێمانی بتوانێ کۆنتڕۆڵی قەرەباڵەغی سەرشەقام بکات، ئەم رۆژانە هاتوچۆ لە شەقامی مەولەوی و کاک ئەحمەدی شێخ بە کاتی رادەگرێ.

هاتوچۆی بازرگانی لە دەروازەی سەیران بەنەوە دەستی پێکردەوە و دەروازەی نێودەوڵەتیی حاجی ئۆمەرانیش، لە سبەینێ یەکشەممەوە دەرگای دەروازەکەی بەڕووی بارهەڵگر و رێبواران دەکاتەوە و جموجوڵ دەستپێدەکاتەوە.