مەزڵوم عەبدی:

“بەردەوام دەبین لە شوێنپێی شەهیدی دۆزی کورد ساڵح موسلیم تا بەدیهێنانی هیواکانی”

فەرهاد حەسەن

مەزڵوم عەبدی، فەرماندەی گشتی هێزەکانی سوریای دیموکرات (هەسەدە) بۆ کۆچی دوایی ساڵح موسلیم هاوسەرۆکی پێشووی PYD پەیامێکی بلاوکردووەتەوە و دووپاتی دەکاتەوە کە بەردەوام دەبن لەسەر رێبازەکەی.

عەبدی دەڵێت “بە داخ و پەژارەیەکی زۆرەوە هەواڵی کۆچی دوایی ساڵح موسلیم ئەندامی هاوسەرۆکایەتی پەیەدەمان بیستک باوک شەهید وڵات و دۆستێکی نزیک و سەرکردەیەکی گەورە و سیاسەتمەدار و نیشتمانپەروەرێکی شایستەی کورد بوو”.

ئاماژەی بەوەکردووە، لە ماوەی 40 ساڵی رابردوودا رۆڵی گەورەی لە خەباتی ئازادیخوازی گەلی کورددا هەبووە و چەندینجار لەلایەن رژێمی بەعسەوە دەستگیر و ئەشکەنجە دراوە، جگە لەوەش رۆڵی پێشەنگی لە شۆڕشی رۆژاڤای کوردستاندا بینیوە.

دووپاتی دەکاتەوە “ئێمە بەردەوام دەبین لە شوێنپێی شەهیدی دۆزی کورد، باوک وڵات، تاوەکو بەدیهێنانی هیواکانی”.