بەبێ هیچ زیانێک
چوار درۆن لە دەوروبەری فڕۆکەخانەی بەغدا خرانە خوارەوە
964+
وریا فەتاح
شانەی راگەیاندنی ئەمنی عێراق رایگەیاند، چوار فڕۆکەی بێفڕۆکەوانیان لە دەوروبەری فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی بەغدا خستووەتە خوارەوە.
ئەمڕۆ چوارشەممە 11.3.2026، فەریق سەعد مەعن، سەرۆکی شانەی راگەیاندنی ئەمنی بە ئاژانسی فەرمی عێراقی راگەیاندووە، چوار درۆن لە دەوروبەری فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی بەغدا خراونەتە خوارەوە، بەبێ ئەوەی هیچ زیانێکی گیانی و ماددی لێبکەوێتەوە.
روونیشیکردەوە، هێزە ئەمنییە پەیوەندیدارەکان دەستبەجێ دوای دەستنیشانکردنیا، مامەڵەیان لەگەڵ درۆنەکان کردووە و توانیویانە بە سەرکەوتوویی بیانخەنە خوارەوە.
سەرۆکی شانەی راگەیاندنی ئەمنی جەختیشی لەوە کردەوە، کە سەرجەم رێکارە پێویستەکان گیراونەتەبەر بۆ دڵنیابوونەوە لە سەلامەتی دەوروبەری فڕۆکەخانەکە.