گەرمیان

لە کاتى تەقەکردن لە درۆنێک پۆلیسێک بریندار بوو

964+

میلاد جەلال – گەرمیان

ئەمشەو سێشەممە، سوڕانەوەی درۆنێکی نەناسراو بەسەر کێڵگە نەوتییەکانی حەسیرە لە ناحیەی سەرقەڵا، تەقەی هێزە ئەمنییەکانی لێکەوتەوە و بەهۆیەوە پۆلیسێک بریندار بوو.

سەرچاوەیەکى ئەمنى لە گەرمیان بە 964ـى وت،”نزیک کاژمێر 8:45ی شەو، دەنگی درۆنێک لە ئاسمانى کێڵگەى نەوتى حەسیرە بیستراوە و پۆلیسی نەوت و گاز کە ئەرکی پاراستنی کێڵگەکەیان لەئەستۆیە، تەقەیان لە درۆنەکە کردووە”.

وەک ئەوەى سەرچاوەکە باسى کرد، پۆلیسەکە بەدرۆنەکە بریندار نەبووە، بەڵکو لە کاتی تەقەکردندا فیشەک لە ناو کڵاشینکۆفەکەیدا “کەڵەکی کردووە” و فیشەکێک بەر دەستی کەوتووە.

روونیشى کردەوە کە هیچ فیشەکێک بەر درۆنەکە نەکەوتووە و ناوچەکەی جێهێشتووە.

پۆلیسە بریندارەکە گەیەندراوەتە نەخۆشخانەی شەهید هەژار لە کەلار، سەرچاوەیەکی پزیشکیش پشتڕاستی کردەوە کە برینەکەی سووک بووە و دوای وەرگرتنی چارەسەر، نەخۆشخانەی جێهێشتووە.

پێداچوونەوە: وریا فەتاح

شەوی ترەمپ و درۆنەکان بوو

شەوی ترەمپ و درۆنەکان بوو