لە رۆژی هەینی داهاتووەوە شەپۆلە بەهێزەکەی باران دەگات

964+

توانا نەقی

بە پێی پێشبینی کەشناسی هەرێم ئەمڕۆ جەو ساف دەبێت و سبەی نمە بارانێک دەبارێت لە بەشێک لە ناوچەکان، کەشناسێکیش دەڵێت، شەپۆلە بەهێزەکەی باران لە رۆژی هەینیوە دەست پێدەکات.

بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم بڵاویکردەوە، بە گشتی ئەمڕۆ ئاسمان ساماڵ دەبێت بەڵام سبەینێ نمەباران دەبارێت و لەسەر لوتکەی چیاکانیش بەفر دەبارێت.

سیروان ساڵح شارەزای کەشناسی لە پەیجی خۆی دەڵێت، تا رۆژی هەینی کەشەکەسەقامیگیر دەبێت، بەڵام شەپۆلی توند لەدوای 13.3.2026 دەست پێدەکات و بارانی زۆر سەرجەم ناوچەکانی هەرێم دەگریتەوە.

ئەمڕۆ سێ شەممە 10-03-2026
کەش / ئاسمان بەگشتی ساماڵ و پەڵەهەور دەبێت.
خێراى با / لەسەر خۆ ( 10 – 15 ) کم/ک وهەندێ جار چالاک دەبێت بۆ سەروی 25کم/ک.
ئاراستەی با / باکووری خۆرئاوا دەبێت.
پلەکانی گەرما / بەرزدەبێتەوە بە (1-2)بەراورد بە پلەکانی گەرمی دوێنێ .
مەوداى بینین / لەنێوان ( 8 – 10) کم دەبێت و لە گەڵ ئەگەری تۆزێکی سووک لە ناوچەکانی کەرکووک و باشووری هەرێم.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بۆ ئەمرۆ سێشەممە:
هەولێر 15 پلەی سیلیزی
پیرمام 10 پلەی سیلیزی
سۆران 14 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران 0 پلەی سیلیزی
سلێمانی 14 پلەی سیلیزی
چەمچەماڵ 15پلەی سیلیزی
دهۆک 14 پلەی سیلیزی
زاخۆ 15 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە : 16 پلەی سیلیزی
گەرمیان : 19 پلەی سیلیزی