سوپای پاسداران:

زۆر بەهێز هێرشمان کردەسەر کەشتیگەلی پێنجەمی دەریایی ئەمریکا

ئەرسەلان عەبدوڵا

سوپای پاسداران لە راگەیاندراوێکدا دەڵێت، کەشتیگەلی پێنجەمی دەریایی ئەمریکا و بنکە سەربازییەکانی ئیسرائیلیان لە تەلئەبیب و حەیفا کردووەتە ئامانج و زۆر بەهێز لێیانداون.

ئاماژەیان بەوەش کردووە، بە مووشەکەکانی خەیبەر شکێن و قەدەر 5 لە بنکەکانی ئەمریکایان داوە.

سوپای پاسداران دەڵێن، “هێرشەکانمان بەردەوام دەبن تا دوژمن پەشیمان دەبێتەوە”

سوپایەکە هەروەها دەڵێن، ئەوە شەپۆلی 31ی هێرشەکانیانە ئەنجامی دەدەن.