لەسەر رێگای نێوان کۆیە ــ دوکان
بارهەڵگرێک و تەکسییەک پێکیاندادا؛ دوو کەس گیانیان لەدەستدا
964+
دەریا ئەحمەد – کۆیە
لەسەر رێگای نێوان کۆیە ــ دوکان و لە نزیک گوندی بۆگد، بارهەڵگرێک و تەکسیەک پێکیاندادا و دوو کەس گیانیان لەدەستدا.
رێبوار محەمەد جێگری بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی شەهید دکتۆر خالید لە کۆیە بە 964ـی وت، “ئەو دوو کەسەی گیانیان لەدەستداوە، شۆفێر و سەرنشینێکی تەکسیەکە بوون، شۆفێرەکە پێشمەرگە بووە و سەرنشینەکەش کارمەندی تەندروستی بووە لە سلێمانی”.
ئاماژەی بەوەشکرد، لە رێگای چوون بەرەو سلێمانی تووشی ئەو رووداوە بوون.
لە شەو و رۆژی رابردوودا ئەوە سێیەم رووداوی هاتووچۆیە لە سنووری قەزای کۆیە و لەو دوو رووداوەی دیکەدا چوار هاوڵاتی برینداربوون.