دیمەنی ژمارەیەک حاجی کوردستان لە سعودیە - فۆتۆ: ئەرشیفی حەج و عومرەی كوردستان
لەبەر قەیران و ئاڵۆزییەکانی ناوچەکە
سعودیە رۆژانە تەنیا 500 ڤیزای عومرە دەداتە عێراق
964+
شۆڕش قادری
سعودیە رازی بووە رۆژانە 500 ڤیزای عومرە بداتە هاوڵاتیانی عێراقی بە هەرێمی کوردستانیشەوە.
کاروان ستوونی وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی حەج و عومرەی کوردستان رایگەیاند، سەرۆکی دەستەی باڵای حەج و عومڕەی عێراق، شێخ سامی مەسعودی، رەزامەندی شانشینی عەرەبستانی سعودی وەرگرتووە بۆ تەرخانکردنی 500 ڤیزای عومرەی رۆژانە بۆ ئارەزوومەندانی عومرە لە هەموو عێراق.
ئاماژەی بەوەشکردووە، سەرەڕای ئاڵۆزییەکانی ناوچەکە و راگرتنی پێدانی ڤیژا بە هەموو وڵاتانی جیهان، سعودیە ئەو بڕیارەی داوە و ئەوەش لەبەر زۆری داواکاری هاوڵاتیانی عێراقی بۆ ئەنجامدانی سونەتی عومرە لەم وەرزەی ئێستادا.