دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا
"هەموو بژاردەیەک لەسەر مێزە"
ترەمپ: هەڵبژاردنی رێبەی نوێی ئێران دەبێ بەڕەزامەندی ئێمە بێت
964+
شۆڕش قادری
ترەمپ رەتیناکاتەوە هێزی تایبەت رەوانەی ئێران بکەن و دوپاتیشیدەکاتەوە کە هەڵبژاردنی رێبەی نوێی ئێران دەبێ بەڕەزامەندی ئەوان بێت.
دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا بە کەناڵی ئەی بی سی راگەیاندووە، “دەبێ رێبەری تازەی ئێران رەزامەندی ئێمە بەدەست بێهێنت بۆ ئەوەی دڵنیابینەوە لەوەی هەر 10 ساڵ جارێک نایەینەوە سەر ئەم دۆخە”.
ئاماژەی بەوەشکردووە، ئێران بەنیازی کۆنتڕۆڵکردنی تەواوی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بووە و لە لێواری دەستپێکردنی هێرشدا بووە، بۆیە هێرشیان کردووەتەسەری.
سەبارەت بە ئەگەری ناردنی هێزی تایبەت بۆ دەستبەسەرداگرتنی یۆرانیۆم و بنکە ئەتۆمییەکانی ئێران، ترەمپ دەڵێت، “هەموو بژاردەیەک لەسەر مێزە”.
ترەمپ پێشتریش چەند جارێک ئەو بابەتەی ورووژاندووە کە دەبێ هەڵبژاردنی رێبەری نوێی ئێران رەزامەندی ئەوی لەسەر بێت و بەرپرسانیش ئێرانیش وەڵامیان داوەتەوە و دەڵێن، کەس بۆی نییە دەستوەردان لە کاروباری ناوخۆی وڵاتەکەیاندا بکات.