"تەنیا زیانی ماددی لێکەوتووەتەوە"

لەناو کێڵگەی نەوتی رومێڵە لە باکوری بەسڕا درۆنێک کەوتەخوارەوە

964+

کاروان ساڵحی – کەرکوک

لەناو کێڵگەی نەوتی رومێڵە لە باکوری بەسڕا درۆنێک کەوتەخوارەوە و تەنیا زیانی ماددی لێکەوەتەوە.

سەرچاوەیەکی تایبەت لە کۆمپانیای BP بە 964ـی وت، ئێوارەی ئەمڕۆ هەینی 6.3.2026 فڕۆکەیەکی بێ فڕۆکەوان لەناو کێڵگەی نەوتی رومێڵە و بەدیاریکراوی لە نزیک شوێنی حەوانەوەی کارمەندانی کۆمپانیاکە کەوتووەتەخوار و رووداوکەش تەنیا زیانی ماددی لێکەوتووەتەوە.

ئاماژەی بەوەشکرد، لە سەرەتای سەرهەڵدانی جەنگی نێوان ئێران و ئیسرائیل و ئەمریکا، ژمارەیەک لە کارمەندانی کۆمپانیا بیانییەکان لەوانەش کۆمپانیای BPـی بەریتانی و کۆمپانیای ENIـی ئیتاڵی شوێنەکانیان جێهێشتووە و گەڕاونەتەوە وڵاتەکانیان.

ئەو سەرچاوەیە راشیگەیاند، گەڕانەوەی ئەو کارمەندانە بۆ وڵاتەکانیان کاریگەری لەسەر بەرهەمی ناوخۆیی نابێت، چونکە بەشی ئەوەندە کارمەند لە کۆمپانیاکان ماون کە گەرەنتی بەردەوامی بەرهەمی ناوخۆیی و کارکردنی بێ پچڕانی پاڵاوگەکان و وێستگەکانی کارەبا دابین بکەن.

پێداچوونەوە؛ شۆڕش قادری

بە درۆن هێرش کرایە سەر کێڵگەی نەوتی بێرکیات و رووبەروو...

بە درۆن هێرش کرایە سەر کێڵگەی نەوتی بێرکیات و رووبەرووی بوونەوە