"تاوەکو کاتێکی نادیار"
یەکێتی مامۆستایان داوا دەکات پشووی ناوەندەکانی خوێندن درێژبکرێتەوە
964+
فەرهاد حەسەن
یەکێتی مامۆستایانی کوردستان داوادەکات، بەهۆی بارودۆخی ناوچەکەو بەردەوامی شەڕ و ململانێیەکان، پشوو لە ناوەندەکانی خوێندن لە هەرێمی کوردستان درێژبکرێتەوە، کە پێستر هەردوو وەزارەتی خوێندنی باڵا و پەروەردە لە رۆژی یەکشەممەی ئەم هەفتەیە تاوەکو ئەمڕۆ چوارشەممە پشوویان راگەیاندبوو.
مەکتەبی سکرتاریەتی یەکێتی مامۆستایان دەڵێت ئەم داواکاریەیان لە پێناو بەرژەوەندی گشتی و پاراستن و سەلامەتی گیانی مامۆستایان و قوتابیان و خوێندکارانە لەهەرێمی کوردستان.
داوا لە وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەکات کە رۆژی شەممەی داهاتوو کە وابڕیارە کۆبوونەوەیەک ئەنجام بدرێت سەبارەت بە پشووی خوێندن، بۆیە داواکارن لەو کۆبوونەوەیە بڕیاری درێژکردنەوەی پشووی خوێندن تا کاتێکی نادیار بدەن.