سەرۆك وەزیزانی ئیسرائیل نەتانیاهۆ
بنیامین ناته‌نیاهۆ:
شه‌ڕی ئێران “هه‌ندێک كات”ی پێویسته
964+
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا
سه‌رۆک وه‌زیرانی ئیسرائیل بنیامین ناته‌نیاهۆ رایگه‌یاند، ئه‌و شه‌ڕه‌ی ئه‌مریكا و ئیسرائیل به‌رامبه‌ر ئێران هه‌ڵیانگیرساندووه، هه‌ندێك كاتی پێویسته، به‌ڵام چه‌ند ساڵێك ناخایه‌نێت.
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا لە سەرەتادا پێشبینی ئەوەی کردبوو کە شەڕەکە چوار بۆ پێنج هەفتە بخایەنێت، بەڵام ئاماژەی بەوەشکرد، دەکرێت ئەو جەنگە زیاتر بخایەنێت، لەوکاتەوە هەوڵیداوە پاساو بۆ شەڕێکی تەواو و کراوە لە دژی ئێران بهێنێتەوە.
به‌ڵام ناته‌نیاهۆ بیرۆکەی درێژبوونەوەی ململانێکانی بۆ ساڵانێکی درێژ رەتکردەوە، وەک شەڕەکانی پێشووی ناوچەکە.
ناتەنیاهۆ لە لێدوانێکیدا بۆ بەرنامەی هانیتی له کەناڵی فۆکس نیوزی ئه‌مریكی وتی: من وتم دەتوانێت خێرا و یەکلاکەرەوە بێت، به‌ڵام رەنگە کاتێکی زۆری پێبچێت، بەڵام ساڵانێک نا، شەڕێکی بێ کۆتایی نییە”.
کاتێک پرسیاری ئەوەی لێ‌کرا کە ئایا رێگایەکی هەمیشەیی بۆ ئاشتی لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەبینیت، ناته‌نیاهۆ لە وەڵامدا وتی، بەڵێ.