ئاڵای فه‌ره‌نسا
باڵیۆزخانه‌ی فه‌ره‌نسا له به‌غدا
داوا ده‌كرێت فه‌ره‌نسییه‌كان هه‌ولێر جێبهێڵن
964+
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا
باڵیۆزخانەی فەڕەنسا لە عێراق ئەمڕۆ دووشەممە داوای لە هاوڵاتیانی وڵاتەکەی کرد، هەرێمی کوردستان جێبهێڵن، بەهۆی پەرەسەندنی دۆخی ئەمنی کە لە ئەنجامی تۆپبارانە بەردەوامەکانی ئێران بۆ سەر پارێزگای هەولێر دروست بووە.
لە راگه‌یاندراوێكدا باڵیۆزخانەکە ئه‌مڕۆ 2.3.2026 روونی کردەوە، بانگەوازەکەیان بەهۆی تێکچوونی رەوشی ئەمنی هەولێرەوە بووە، بەتایبەتی دوای ئه‌وه‌ی هێرشكرایه سه‌ر ئەو شوێنانەی کە بنکە سەربازییەکانی ئەمەریکا و نوێنەرایەتییە دیپلۆماسییەکانی ئەمەریکایان تێدایە، لەناویاندا باڵیۆزخانەی ئەمەریکا، لەدوای پێشهاتەکانی ئەم دواییەی پەیوەست بە لێدانەکانی تارانی پایتەختی ئێران.
باڵیۆزخانه‌كه ده‌ڵێت، ئەم هۆشدارییە لە کاتێکدایە گرژییە ناوچەییەکان و شه‌ڕی نێوان ئه‌مریكا و ئیسرائیل و ئێران پەرەی سەندووە و نیگەرانییەکانی لە ڕووبەڕووبوونەوەیەکی فراوانتر و کاردانەوەکانی لەسەر دۆخی ئەمنی عێراق، بە تایبەت لە هەرێمی کوردستان بەرزکردووەتەوە.