مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێم و مەزڵوم عەبدی فەرماندەی گشتی هێزەکانی سوریای دیموکرات - وێنە؛ ئەرشیف
بەتەلەفۆن
مەسرور بارزانی و مەزڵوم عەبدی لەسەر وەزعی ناوچەکە قسەیان کرد
964+
شۆڕش قادری
مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێم و مەزڵوم عەبدی فەرماندەی گشتی هێزەکانی سوریای دیموکرات (هەسەدە) بە تەلەفۆن لەسەر وەزعی ناوچەکە قسەیان کرد.
ماڵپەڕی حکومەتی هەرێمی کوردستان بڵاویکردووەتەوە، ئەمڕۆ دووشەممە 2.3.2026 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێم، پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لە مەزڵوم عەبدییەوە پێگەیشتووە و لە پەیوەندییەکەدا دۆخی گشتی هەرێم و پێشهات و ئاڵۆزییەکانی ناوچەکە تاوتوێ کراوە.
هەردوولا جەختیان لە پاراستنی ئاسایش و ئارامیی و سەقامگیریی هەرێمی کوردستان و ناوچەکە بە گشتی، کردووەتەوە.