به‌غدا
به ته‌قه و گازی فرمێسك‌ڕێژ بڵاوه به خۆپێشانده‌ران كرا
964+
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا
هێزه ئه‌منییه‌كانی به‌غدا به ته‌قه و گازی فرمێسك‌ڕێژ، ئه‌مشه‌و بڵاوه‌یان به خۆپێشانده‌ران كرد، كه هه‌وڵیانده‌دا هێرش بكه‌نه سه‌ر باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مریكا له ناوچه‌ی سه‌وز.
ئه‌مشه‌و یه‌كشه‌ممه 1.3.2026 هێزە ئەمنییەکانی به‌غدا بە گازی فرمێسک‌ڕێژ و به فیشه‌كی راسته‌قینه گردبوونه‌وه‌ی خۆپیشاندەرانیان بڵاوه‌پێكرد، دوای ئەوەی هەوڵیاندا لە پردی هەڵواسراو بەرەو ناوچەی سەوز بپەڕنەوە بۆ بینای باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە ناوەڕاستی بەغدای پایتەخت، ئه‌مه‌ش بۆ ئیدانەکردنی كوژرانی عەلی خامنەیی، رابەری شۆڕشی ئیسلامیی ئێران له لایه‌ن ئه‌مریكا و ئیسرائیله‌وه.
لە گرتە ڤیدیۆییەکاندا دەردهكهوێت، خۆپیشاندەران لەگەڵ هێزە ئەمنییەکان به‌گژیه‌كدا ده‌چوون و پێکدادان رووده‌دات.
ژماره‌یه‌كی زۆری لایه‌نگرانی لایه‌نه شیعییه‌كانی نزیك له ئێران، له‌گه‌ڵ هێرشه‌كانی سه‌ر ئێران و دواتر كوژرانی رابه‌ری شۆڕشی ئیسلامی ئێران عه‌لی خامنه‌یی، هاتوونه‌ته سه‌ر شه‌قامه‌كان له به‌غدا و داوای تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه ده‌كه‌ن، ههوڵیشانداوه بگه‌نه ناوچه‌ی سه‌وز و باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مریكا.