خواردنی پارشێو لە چێشتخانەکان بووەتە نەریتێکی باو
964+
عەبدولعەزیز خالند- هەولێر
خێمەی و نانی پارشێو لە رێستۆرانتەکان بووەتە کەلتور و بەشێوازی جیاوازی پێشکەش دەکرێت، تا هاوڵاتیان لەگەڵ خواردن کەشێکی خۆشیش بەسەربەرن.
محەمەد هەرکی خاوەن رێستۆرانتێکی هەولێرە و بۆ مایکی 964 دەڵێت، بۆ ئەوەی کەشەکە جیاواز بێت خێمەی رەمەزانیمان داناوە و هەردوو ژەم بەربانگ و پارشێومان هەیە، خەڵک زیاتر بۆ پارشێو حەز بۆ گۆڕینی کەشێکی تایبەت دەکەن.
هاوڵاتیەکیش کە هاتووەتە ژەمی پارشێو وتی، راستی رەمەزان نانی ماڵێ خۆشە، بەڵام هەفتەی جارێکیش خۆشە چێژی نانی دەرەوە.
پێداچوونەوە: پەری ساڵح