تا چوار مانگی دیکە
ماوەی لێخۆشبوون لە سەرپێچییەکانی هاتوچۆ بەڕێژەی 20% درێژکرایەوە
964+
ژێوار خدر
جارێکی دیکە بڕیاری لێخۆشبوون لە سەرپێچییەکانی هاتوچۆ بەڕێژەی 20% درێژکرایەوە و بڕیارەکەش تا چوار مانگی دیکە کاری پێدەکرێت.
وەزارەتی ناوخۆ رایگەیاند، لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆی ئەنجومەنی وەزیراندا، لەسەر پێشنیاری وەزارەتی ناوخۆ بڕیار دراوە بە درێژکردنەوەی ماوەی لێخۆشبوون لە سزای سەرپێچیەکانی هاتوچۆ بەڕێژەی 20% و بڕیارەکەش تاکو 30ـی6ـی2026 کاری پێدەکرێت.
لە ساڵی 2024 بڕیاری لێخۆشبوون لە سزاکانی هاتوچۆ بەڕێژەی 20% دراو چەند جارێکیش بڕیارەکە له بەرژەوەندی هاوڵاتییان درێژکراوەتەوە.