بەڕێوەبەرى پڕۆژەى ئاوى خاس بۆ 964:

دەست بە ئاوەوە بگرن؛ ئەمڕۆ قەڵادزێ بێ ئاو دەبێت

964+

وریا فەتاح

بەهۆى دروستبوونى کێشەیى کارەبایى لە پڕۆژەى ئاوى خاس، ئەمڕۆ دانیشتوانى قەڵادزێ بێ ئاو دەبن، دیارنییە سبەینێش ئاویان پێدەدرێت یان نا.

ئەندازیار مارف مەحمود، بەڕێوەبەرى پڕۆژەى ئاوى خاس بە 964ـى وت،”بەهۆى دروستبوونى کێشە لە وێستگەى کارەباى 33 کەیڤى پڕۆژەکە، دابەشکردنى ئاو بۆ ئەمڕۆ وەستاوە”.

دەشڵێت: داوامان کردووە تیمێکى چاککردنەوەى کارەبا لە سلێمانییەوە بێن و چاکى بکەنەوە، بەڵام دیار نییە ئەمڕۆ چاک دەکرێتەوە یان نا.

لەم وەرزەدا هەموو رۆژێک بۆ ماوەى 35 خولەک ئاو بە دانیشتوانى قەڵادزێ دەدرێت، بەوتەى ئەندازیار مارف، دیار نییە سبەینێش دەتوانن ئاو بەردەنەوە یان نا.

ئاگاداری هاونیشتمانیان دەکەینەوە بەهۆی دروست بونی گرفتی کارەبایی لە پڕۆژەی ئاوی خاس پڕۆژەکەمان لە ئستادا وەستاوەو بەم هۆیە دابەشکدنی ئاو وەستاوە، لە ئستادا تیمەکان لە کاردان بۆ چارەسەری گرفتەکە.

حه‌وزه‌كانى پرۆژه‌ى ئاوى خاس لە قەڵادزێ خاوێن دەكرێن...

حه‌وزه‌كانى پرۆژه‌ى ئاوى خاس لە قەڵادزێ خاوێن دەكرێنه‌وه‌