بازاڕى وزە جوڵەى تێکەوت

نرخى نەوت لەبن 125 دۆلارە؛ ئەگەرى سەرهەڵدانەوەى جەنگ هەیە

964+

وریا فەتاح

دەنگوباسە نوێیەکان کە بۆنى دووبارە دەستپێکردنەوەى جەنگەکەیان لێدێت، بازاڕەکانى وزەى جیهانى هەژاند و نرخى نەوتیان بەشێوەیەکى چاوەڕواننەکراو بەرز کردەوە.

بەپێی ئەو زانیارییانەی لە ئاژانسەکانی وەکو ئاکسیۆس و رۆیتەرزەوە بڵاوکراونەتەوە، ئیدارەی ئەمریکا بژاردەی سەربازی تاوتوێ دەکات ئەگەر بێتو ئێران بەردەوام بێت لە  ەتکردنەوەکانی.

پلانە پێشنیازکراوەکانی فەرماندەیی ناوەندی ئەمریکا (سێنتکۆم) هێرشی “کورت و بەهێز”، بەئامانجگرتنی ژێرخانی ئێران، و تەنانەت کۆنترۆڵکردنی بەشێک لە گەرووی هورمز لەخۆ دەگرێت.

ئەم هەڕەشە نوێ و جدیانە، دەستبەجێ رەنگدانەوەی هەبوو لەسەر شاشەی بۆرسەکانی نەوت. ترسی بازاڕەکان لە پچڕانی هەناردەی نەوت لە گەرووی هورمزەوە، کە شادەماری گواستنەوەی وزەی جیهانە، وایکرد نرخەکان بە شێوەیەکی پێوانەیی بەرزببنەوە.

بەپێی نوێترین داتاکانی بازاڕ ى نەوت بۆ ئەمڕۆ پێنجشەممە نرخى یەک بەرمیل نەوتى خاوی برێنت 6.87 دۆلار واتا بەڕێژەى 5.82% بەرز بووەتەوە و گەیشتووە بە 124.9 دۆلار.

هەرچى نەوتی خاوی تەکساسی ئەمریکایە، بە هەمان شێوەی برێنت، بەرزبوونەوەی تۆمارکردووە. نرخەکەی بە بڕی 2.33 دۆلار واتا  2.18% بەرزبووەتەوە و گەیشتووەتە 109.2 دۆلار بۆ هەر بەرمیلێک، کە ئەمەش بەرزترین ئاستییەتی لە سەرەتای مانگی نیسانەوە.

نرخی نەوت بەرەو هەڵکشانی زیاتر دەڕوات

نرخی نەوت بەرەو هەڵکشانی زیاتر دەڕوات